ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت ئێران بانگهێشتی کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگاکه‌ی کردووه تا له مانگی ئاینده‌دا سه‌ردانی دامه‌زراوێکی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورس بکه‌ن.
یوکیا ئامانۆ سه‌رۆکی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت تاران بانگهێشتی پشکنه‌رانی کردووه تا ڕۆژی 8 ی مانگی 12 سه‌ردانی دامه‌زراوی ئه‌راک بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا تاران ڕێگه بدات پشکنه‌ران بچنه ناو ئه‌و دامه‌زراوه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئاوی قورس.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت پشکنه‌رانی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه هه‌ندێک ده‌رفه‌تیان هه‌بووه بۆ سه‌ردانکردنی ڕیاکته‌ره‌کانی ئێران، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه سه‌ردانی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی ئاوی قورس بکه‌ن که ئێستا ئێران ڕێگه‌ی پێده‌دات.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بانگهێشته ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه پاش قایل بوونی ئێران به ڕێکه‌وتنێکی کاتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاشدا.
به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئێران هه‌ندێک به‌شی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی سنوردار ده‌کات و له به‌رامبه‌ریشدا سزاکانی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر تاران به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌وه هێور ده‌کرێنه‌وه.