ڕۆژنامه‌وان جه‌یمی دهتـتمهر (Jamie Dettmer) که هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی شاری قامیشلوی کردبوو، ڕاپـۆتێـکی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه له باره‌ی هه‌وڵی ژنان بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی سێـکسی له کوردسـتانی سوریا. موعته‌به‌ر شیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به کوردی ئاماده‌کردووه.
له‌وه‌تای ده‌سـتپـێـکردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، ده‌سـتدرێژی و توندوتیژی سێـکسی بۆ سه‌ر ژنان گه‌یشـتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، ئه‌مه‌ش به‌پـێی چالاکوانانی بواری مافه‌کانی مرۆڤه که له بارودۆخێـکی په‌شێو و ئاڵۆزی ئه‌م شه‌ڕه دڕنده‌یه هه‌وڵیان داوه تۆماری حاڵه‌ته‌کان بکه‌ن.
ئه‌وانه‌ی داکۆکی له مافی ژنان ده‌که‌ن، ده‌ڵێن زۆر جار ڕووداوه‌کانی توندوتیژی سێـکس له دژی ژنان ده‌شاردرێنه‌وه له‌به‌ر هه‌ستی شه‌رمه‌زاری یان له ترسی ئه‌وه‌ی قوربانیـیه‌کان نه‌کوژرێن بۆ پاراسـتنی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه.
به‌ڵام له کوردسـتانی سوریا ژنه خه‌باتکاره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن یارمه‌تی ئه‌و ژنانه بده‌ن که سته‌میان لێـکراوه و بۆچوونه‌کانیش له ناو کۆمه‌ڵـگا بگۆڕن.
عه‌لیمه عومه‌ر که دایکی چوار منداڵه و نه‌وه‌یه‌کی کچی ته‌مه‌ن 13 سـاڵی هه‌یه، ساڵێـکه ئه‌و و خه‌باتکارانی تر له ناوه‌ندێـکی کاروباری ژنان له شوێنێـکی بێ ده‌نگی شـاری قامیشلو گه‌وره‌ترین شـاری کوردان له باکوری ڕۆژهه‌ڵات هه‌وڵیانداوه یارمه‌تی ئه‌و ژنانه بده‌ن که ده‌سـتدرێژیان کراوه‌ته‌سه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی له ناو خێزانه‌کانیان بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه یارمه‌تی ئه‌و کچه نێوجه‌وانانه بده‌ن که به زۆر به شوودراون به پـیاوانی به ته‌مه‌ن به مه‌به‌سـتی وه‌رگرتنی پاره.
عه‌لیمه ده‌ڵێت " به‌ر له شه‌ڕ من له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئیشم نه‌ده‌کرد، به‌ڵام بیرم لێـکردهوه وه‌ها چاکه یارمه‌تی ژنان بده‌م به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی کورد، عه‌ره‌ب یان مه‌سیحی بن."
پـێشـتری ئه‌م هه‌فته‌یه، دووشه‌ممه ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆتایی هێنانی توندوتیژی به دژی ژنان بوو.
تۆڕی ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی Euro-Mediterranean له ڕاپـۆرتێـکیدا هۆشـداری دا شه‌ڕی سوریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توندوتیژی زۆر به دژی ژنان به توندوتیژی سێکسیشه‌وه بکرێن. له ڕاپـۆرته‌که‌دا به وردی باسکراوه ژنان له گرتووخانه ده‌سـتدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر و وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی له کاتی کرداری سه‌ربازی به‌کارهاتوون و ڕفێندراون بۆ ئه‌وه‌ی گوشـار بخرێته سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان و شه‌رمه‌زار بکرێن.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت توندوتیژی سێـکس و ده‌سـتدرێژی سێـکس وه‌ک چه‌ک له‌و شه‌ڕه به‌کارهاتوون بۆ تۆقاندن و سـزادان.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌که پـێشـلکاری به دژی ژنان وه‌ک تاکتیکی به مه‌به‌ست به‌کارهاتوون بۆ شـکستهێنان به لایه‌نی تر، له ڕوانگه‌ی ده‌روونی و سمبولی. ژنانیش کراونه‌ته قوربانی له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌دا.
سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ له کوردسـتانی سوریا هێزی میلیشـیای سه‌ر به ئه‌لقاعیده که‌شی ترس و تۆقاندنیان خولقاند له‌و شـارۆچکه و گوندانه‌ی که‌تبوونه ژێر کۆنترۆڵیان، به‌ڵام دواتر شه‌ڕکه‌رانی کورد له ده‌سـتیان هێنانه ده‌رێ. ژنان زۆر جار کراونه‌ته ئامانج.
عه‌لیمه عومه‌ر ده‌ڵێت " ئه‌و که‌سانه‌ی ئیدیعا ده‌که‌ن موسڵمانن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان بیروبۆچونی توندی ئاینیـیان هه‌یه، به‌ڵام ئایه ئه‌و موسڵمانهتیـیه پـیاو ده‌ستی بخاته سه‌ری ژنێـک و سێ جار بڵێت (الله اکبر) و دواتر بڵێت ئه‌وه بووه‌ته خێزانی؟ جیهادیـیه‌کان لێره وه‌ها ده‌که‌ن."
چالاکوانان له ناوه‌نده‌که ده‌ڵێن له قامیشلو و شاره‌کانی تر ژنان له لایه‌ن جیهادیـیهکانهوه و ده‌سته‌کانی جهردهکار به مه‌به‌سـتی وه‌رگرتنی پاره ڕفێندرابوون، دواتر که گه‌ڕێندرابوونه‌وه تهجاوزیان پـێـکرابوو. ئێسـتا باکوری ڕۆژهه‌ڵات له جیهادیـیه‌کان پاکـکراوهتهوه و ئارامیـیهکی نسبی به‌رده‌وامه و هێزه‌کانی پاراسـتی گه‌ل (یه‌په‌گه) باری ئاسایشی ناوچه‌که دابین ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیـیه که پـێشـێلکاری و به‌دڕه‌فتاری له دژی ژنان کۆتایی پێهاتووه، به قسه‌ی عه‌لیمه عومه‌ر سه‌رۆکی ناوه‌نده‌که. ئه‌و ده‌ڵێت له کاتی شه‌ڕ به تایبه‌تی ژنان له باری ناخۆشـدان.
ده‌سـتدرێژی سێکسی و به شوودانی کچانی نێوجه‌وان به‌رده‌وامه. ناوه‌نده‌که‌ش هه‌وڵ ده‌دات پـێشـی ئه‌م دیارده‌یه بگرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی ته‌واوی سوریا به کوردسـتانیشهوهیه.
خێزانێـک، کچێـکی 17 سـاڵی به پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 70 سـاڵ فرۆشـتبوو. بۆ عه‌لیمه عومه‌ر و جێـگره‌که‌ی شاناز ئه‌مین سه‌خترین که‌یس ئه‌وانه که په‌یوه‌ندیـیان به ده‌سـتدرێژی سێـکسی و هه‌وڵه‌کان بۆ پـێشگرتن له کوشتن به بیانوی شه‌ره‌فه. ئه‌مساڵ 5 حاڵه‌تی کوشـتنی شه‌ره‌ف له کوردسـتانی سوریا تۆماکراون، هه‌رچه‌نده چالاکوانان وه‌های بۆ ده‌چن به ده‌یان حاڵه‌تی تریش هه‌بن.
ئه‌و شه‌رمه‌ی که په‌یوه‌ندی به ده‌سـتدرێژی سێکسیـیهوه هه‌یه، ڕیشه‌یه‌کی قوڵی له ناو فه‌رهه‌نگ و کولتوری سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. دهسـتدرێژیکردن مایه‌ی شه‌رمه‌زاریـیه له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دا.
له ناوه‌نده‌که‌ی ژنانیش هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ژنانه‌ی ده‌سـتدرێژی سێکسیان لێکراوه له پـێناو سه‌ربڵندی خێزانه‌که‌یان نه‌کوژرێن، ده‌ڵێن تاکه چاره ئه‌وه‌یه قه‌ناعه‌ت به‌و پـیاوه‌ی که دهسـتدرێژییهکهی کردووه و ژنه‌که‌ی دهسـتدرێژیـیهکهی کراوه‌ته سه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیری پـێـکبهێنن. ئه‌وان ده‌شڵێن ئه‌مه شتێـکی زۆر خراپ و سه‌خته بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ده‌سـتدرێژی سێـکسیان کراوه‌ته‌سه‌ر، چونکه ئه‌گه‌ر وه‌هاش نه‌که‌ن، ئه‌وا ده‌کوژرێن.
ئه‌م گرفته ڕووبه‌ڕووی ژنانی تر بووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی له یه‌که‌کانی پـۆلیسی کوردی‌دا کارده‌که‌ن نالین کازی ته‌مه‌نی 30 سـاڵه سه‌رکرده‌ی 50 ژنی به‌هێزه له یه‌که‌ی ئاسایشی ناوخۆ له شاری قامیشلو، ده‌ڵێت له چه‌ند مانگی ڕابردوو 5 حاڵه‌تی ده‌سـتدرێژی تۆمارکراون. ده‌ڵێت کچه‌کان لای خۆیان ڕاده‌گرن تاوه‌کو له ده‌سـت بنه‌ماڵه‌کانیان بیانپارێزن و هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تیش به پـیاوه‌کان بکه‌ن هاوسهرگریـیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
نالین کازی ده‌ڵێت" بژاره‌کان له نێوان کوشتن به ناوی شه‌ره‌ف و هاوسهرگیریـیه، ده‌زانین ئه‌مه سه‌خت و ناڕه‌وایه، به‌ڵام ڕای ئه‌و ئه‌وه ته‌نها شته ده‌توانن بیکه‌ن."