Accessibility links

دوکتور خه‌لیقی: ئێران به‌ نه‌مانی ئه‌سه‌د ڕازی نابێت.


دوکتور حوسێن خه‌لیقی
دوکتور حوسێن خه‌لیقی
پاش ڕێکه‌وتنی کاتی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران، داخوا کۆماری ئیسلامی چ هه‌ڵوێستێک سه‌باره‌ت به‌ سوریا ده‌گرێته ‌به‌ر و ئاماده‌ ده‌بێت یارمه‌تی به‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا بکات یان نا؟

دوکتور حوسین خه‌لیقی، به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ سوێد ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئیران مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده‌.

به‌ڕێز خه‌لیقی شی ده‌کاته‌وه‌، ئێستا که‌ زلهێان چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی چه‌که‌کانی کیمیایی سوریایان کردوه‌، ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی شه‌ری سوریا به‌ شێوه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی چاره‌سه‌ربکه‌ن، واتاحکومه‌تێک نه‌ک له‌ ئه‌لقاعیده‌ و نه‌ ئه‌ل نوسره‌ و نه‌ به‌شارئه‌سه‌د، به‌ڵکوو له‌ خاوه‌ن بیران، سیاسته‌وان و به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته‌ پێک بێنن.

ئیرانیش به‌ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ڕازی نابێت، چونکه‌ نه‌مانی ئه‌سه‌د وه‌ک به‌شێکی گرنگ له‌ کۆماری ئیسلامی یه‌.

به‌ڕێز خه‌لیقی ڕه‌خنه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێت که‌ له‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی دوایی، هیچ کام له‌ لایه‌نه‌کان واتا نه‌ ئه‌وڕوپا, نه‌ئه‌مه‌ریکا و نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رنجیان نه‌دایه‌ مه‌سه‌له‌ی پێشێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG