نزیکه‌ی هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری تایلاندی دژه حکومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی خۆیان به باره‌گای له‌شـکردا کرد له بانکۆکی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایـیه‌کان به مه‌به‌سـتی لادانی سه‌رۆک وه‌زیر خانم ینگلوک شیناواترا له پـۆسته‌که‌ی.
خۆپـیشـانده‌ران به ئاڵای وڵاته‌که‌یان و فیکه لێدانه‌وه خۆیان به باره‌گاکه‌دا کرد. هاوکات سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری دیکه له به‌رده‌م باره‌گای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری خانم ینگلوک گردبوونه‌وه و هوتافیان ده‌کێشـا "بڕۆ .. بڕۆ".
پاش چه‌ند کاژمێر خۆپـیشـانده‌ران به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه باره‌گای له‌شـکریان چۆڵکرد.
سووتێپ تاوجوسوبان ڕابه‌ری خۆپـیشـانده‌ران شه‌وی هه‌ینی قسه‌ی بۆ نزیکه‌ی 7 هه‌زار له لایه‌نگرانی کرد و داوای لێ کردن گوشاره‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه باره‌گا سه‌ره‌کیـیه‌کانی حکومه‌ت، وه‌کو باره‌گای ئۆفیسی خانم ینگلوک و چوار وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی شار و پـۆلیس بکه‌نه ئامانجی خۆیان.
ئه‌م ناڕه‌زایـیانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی زیاتر ناکۆکی نێوان چینی مامناوه‌ندی شـاره‌کان و لایه‌نگرانی خانم ینگلوک و تاکسین شیناواترای برای که زۆربه‌یان دانیشـتوانی گونده‌کانن قوڵتر ده‌کاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه تاکسین شیناواترا له به کۆده‌تایه‌ک له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری لادرا، به‌ڵام هێشـتا هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م گرژیـیانهیه که وڵاته‌که دووچاری بووه.