Accessibility links

دوو ئه‌فسه‌ر له‌ سلێمانی له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاریان ده‌بێت


له‌ سلێمانی دوو ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پـێشـمه‌رگه‌ له‌ کوشتن ڕزگاریان بوو، پاش ئه‌وه‌ی مینی موگناتیسی به‌ ئۆتۆمبیله‌کانیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای برینداربوونی 2 ئه‌فسه‌ره‌که‌ پـۆلیسێـکیش برینداربووه‌.
هه‌ره‌چه‌نده‌ له‌ عێراق ته‌قینه‌وه‌کان بوونه‌ته‌ ڕووداوی ڕۆژانه‌، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردسـتان که‌ ناوچه‌یه‌کی ئارامی عێراقه‌ به‌ لای خه‌ڵکه‌وه‌ شتێـکی سه‌یره‌.
ئه‌م ڕووداوه‌ی سلێمانیش پاش سـاڵانێـک دێت که‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی بێ زیان له‌ ڕابردوودا گیانی سلێمانیشی گرتبووه‌وه‌.
سه‌رله‌به‌یانی دانیشـتوانی گه‌ڕه‌کی سه‌رچنار به‌ دوو زرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک به‌ ئاگا هاتن، یه‌کێـکیان له‌ ناو بازاڕی سه‌رچنار به‌ ئۆتۆمبیلی ئه‌فسه‌رێـکی باڵادا ته‌قیبووه‌وه‌ و ئه‌وی تریش له‌ نزیک ڕێسـتورانتێـک ئۆتۆمبیلی ئه‌فسه‌رێـکی تری کردبووه‌ ئامانج.
له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت به‌پـێی زانیاریـیه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کان بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌‌ بۆمبه‌کان جۆری لکێنراوبوون و له‌ یه‌ک قه‌باره‌دا بوون و گومان ده‌کرێت به‌ یه‌ک ده‌ست دانرابن. ده‌شڵێت هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌که‌ ماڵه‌کانیان له‌ نزیـک یه‌کتره‌‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG