له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ورده‌کاری دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان که به ئه‌رکی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاسپێدراوه ، دوا به‌دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌ووتوون کابینه‌ی نوێی ناوی حکومه‌تی یه‌کڕیزی نیشتیمانی بێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ، کۆیستان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه گوتی ڕاسته دانوستاندنه‌کان ده‌سیپێکردووه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا ئاسۆکان ڕوون نین که ئایا گه‌یشتۆنه‌ته ڕێکه‌وتنێك و ئایا له داهاتوویه‌کی نزیکدا حکومه‌تی بنکه فراوان داده‌مه‌زرێت یان نا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ی لێبنرێت. گوتیشی ڕه‌وشی ئه‌منی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان له بارێکی خراپدایه و ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له کاتی خۆیدا دا‌نه‌مه‌زرێت ئه‌وا خه‌ڵك له‌وه زیاتر ناتوانێت دان به خۆیدا بگرێت و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.