Accessibility links

جۆ بایدن سه‌ردانی کۆریای باشور ده‌کات


له‌ دوا وێزگه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ سێ وڵاتی ئاسیا، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتووه‌ته‌ کۆریای باشور.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ جۆ بایدن گه‌یشته‌ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له‌ سیۆل ‌له‌ پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین و ژاپـۆن له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
بڕیاره‌ جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور کۆبـبێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ زانکۆی یۆنسی وتارێـکی گرنگ پـێشـکه‌ش بکات له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئاسیا و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریا.
پاشان جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێوڕه‌سـمێـکدا تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ک داده‌نێت بۆ ڕێز لێنان له‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له‌ میانه‌ی شه‌ڕی کۆریادا گیانیان له‌ده‌سـتدابوو. دواتر سه‌ردانی ناوچه‌ی داماڵراو له‌ هێزی نێوان کۆریای باشور و کۆریای باکوردا ده‌کات.
شایه‌نی گوتنه‌ مه‌سه‌له‌کانی ئاسایش و ئارامی له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی کۆریادا ده‌بێته‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی له‌ کارنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کۆریای باشور.
XS
SM
MD
LG