Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک له‌سه‌ر چوونی گه‌نجانی کورد بۆ شه‌ڕی سوریا و ده‌سـتگیرکردنی مامۆسـتایه‌کی ئاینی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌


له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند باس له‌ چوونی گه‌نجانی کوردی عێراق بۆ سوریا ده‌که‌ن، به‌ تایبه‌ت گه‌نجان له‌ پارێزگای سلێمانی. یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌ڵێت:
بۆ به‌رگرتن له‌ چوونی گه‌نجان بۆ شه‌ڕ له‌ سوریا هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ئاسایش بۆ سه‌ر مزگه‌وت و حوجره‌کان به‌رده‌وامه‌ و ده‌سـتگیرکردنی مامۆسـتایه‌کی ئاینی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ناڕه‌زایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لێده‌که‌وێته‌وه‌.
ئه‌ندامێـکی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کامیل مه‌حمود له‌ هه‌ڤپه‌یڤینی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـێی وایه‌ ده‌سـتگیرکردنی مامۆسـتا عوسمان سه‌ید ئه‌حمه‌د دوره‌ له‌و تۆمه‌ته‌ی بۆی هه‌ڵبه‌سـتراوه‌، گوایه‌ مامۆسـتا له‌ ڕێـگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هانی گه‌نجی دابێت بچن بۆ جیهاد له‌ سوریا، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ده‌سـتگیرکردنێـکی سیاسیـیه‌ نه‌ک مه‌سه‌له‌ی هاندانی گه‌نجان بچن بۆ جیهاد له‌ سوریا.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گۆران ئه‌دهه‌م ڕایگه‌یاندووه‌ تاوه‌کو ئێسـتا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 40 گه‌نج به‌ مه‌به‌سـتی جیهاد چوونه‌ته‌ سوریا و 8 گه‌نجیش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون. به‌پـێی وته‌ی ئه‌و به‌رپـرسه‌ گه‌نجه‌کان به‌ مه‌به‌سـتی گه‌شـتیاری ده‌چنه‌ تورکیا و له‌وێش ده‌چنه‌ سوریا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:03 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG