له 2 ی مانگی ده‌وه به فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌تا ئێسـتا هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره جیاوازبوو به شێوه‌یه‌ک که لایه‌نێـکی ئۆپـۆزسیۆن بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتاندا پله‌ی دووه‌م به‌ده‌سـتبهێنێت و هاوکێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپـۆزسیۆن گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت به شێوه‌یه‌ک که چۆنیه‌تی پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی ئاڵۆزکردووه.
پارتی دیموکراتی کوردسـتان که براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانه و ئه‌رکی پـێـکهێنانی حکومه‌تی له‌سه‌ر شـانه، ده‌ڵێت هه‌وڵی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی بنکه فراوان ده‌دات، واته به لانی که‌م یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایدا به‌شـداری بکه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئۆپـۆزسیۆنیش که پله‌ی دوومی به‌ده‌سـتهێناوه، ده‌ڵێت مافی خۆیه‌تی به‌شێـک له پـۆسته باڵاکانی حکومه‌ت بگرێته‌ده‌ست.
یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان که به پـله‌ی سێـیه‌م هاتووه، ئه‌ویش به مافی خۆی ده‌زانێت پـۆستی باڵای هه‌بێت. قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت ده‌ڵێت به‌پـێی پـێگه و رۆڵی یه‌كێتی له ڕووی سیاسی و ئابوری و ئیقلیمییه‌وه ئه‌و مافه‌ی هه‌یه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
وهسفیـیه به‌نی وه‌یس، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
ئومێد خۆشـناو، ئه‌ندامی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردسـتان.