ڕێکخراوی پاراستی ڕۆژنامه‌وانان له کۆتایی ساڵی 2013 ڕایگه‌یاند ئه‌و ساڵه خوێناوی‌ترین ساڵ بووه بۆ ڕۆژنامه‌وانان، و پاش سوریاش عێراق دووهه‌م وڵات بوو بۆ زۆرترین پێشێلکاری دژ به ڕۆژنامه‌وانان. ساڵی 2013 بۆ ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانیش ساڵێکی خۆش نه‌بوو، له 5 ی مانگی 12 ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له که‌لار کوژرا.
سه‌باره‌ت به پێشێلکارییه‌کانی ساڵی 2013 دژ به ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستان کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتیک به‌رپرسی نوسینگه‌ی ته‌له‌فیزیۆن ڕابون له هه‌ولێر له مێزگردێک‌دا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت " ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستان به ئاقارێکدا چووه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکیش کردووه ته‌نانه‌ت له کاتێکدا که ده‌ته‌وێت ڕاپۆرتێک ئاماده بکه‌یت و وتووێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بکه‌یت هه‌ست ده‌که‌یت خه‌ڵکه‌که‌ش ترسیان هه‌یه له قسه کردن".
ڕۆژنامه‌نوس ئاواره حه‌مید له هه‌مان مێزگرددا ده‌ڵێت " ڕۆژنامه نوسانیش له هه‌رێمی کوردستان له نێوان حیزبه‌کاندا هاوشێوه‌ی سیاسییه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه ڕۆژنامه‌نوسێک که له میدیایه‌کی سه‌ر به لایه‌نێک کار ده‌کات هاوشێوه‌ی سیاسییه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه بیر ده‌کاته‌وه واته ئه‌گه‌ر هاوپیشه‌یه‌کی له لایه‌نێکی تریش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بێته‌وه ڕۆژنامه‌نوسی لایه‌نی به‌رهه‌ڵستی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن".
ئه‌مه ده‌قی مێزگرده‌که‌یه.