شـاندێـکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به سه‌رۆکایه‌تی جاک سـترۆ ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانیان کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مان عه‌لادین بوروجه‌ردی.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕێـکه‌وتنی ژنێڤ بووه له نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان، ئاڵوگۆڕی گه‌وره به‌سه‌ر ئێران‌دا هاتووه و پـێده‌چێت ڕێبه‌رانی بڕیارێـکی تایبه‌تیـیان دابێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان باش بکه‌نه‌وه.