Accessibility links

مه‌م بورهان قانع: له‌ ئیتکی رۆژنامه‌وانیدا نابێت کرداری کور و کچێک به‌ خانه‌واده‌ ببه‌سترێته‌وه‌


Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع
Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع
ئیتکی رۆژنامه‌وانی Journalism ethics و ڕه‌چاوی دادوه‌ری له‌ هێنانی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵه‌ وه‌ یاخود کردارێک ده‌که‌ن که‌ کور یان کچی کێن. بێگومان هه‌ر که‌س له‌ به‌رامبه‌ر کاری خۆێدا به‌رپرسیاره‌ نه‌ک بنه‌ماڵه‌ وه‌ یاخود که‌س و کار.
رۆژنامه‌وان مه‌م بورهان قانع له‌ وتارێکیدا که‌ له‌ NRT بلاو بوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر فه‌ێس بوکه‌که‌ی دایناوه‌ باس له‌و بابه‌ته‌ ده‌کات و له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵیت " له‌ راستی کێشه‌ی پێشێلکردنی ئیتکی رۆژنامه‌ نووسی پرسێک نییه‌ ته‌نها له‌ هه‌رێمی کوردستاندا پێشێل بکرێت، ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای کۆێ میدیای عه‌ره‌بی که‌ێت له‌م سه‌ری نیشتمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و سه‌ر تێبینی ئه‌که‌ێت ئیتیکی رۆژنامه‌ نووسی پێشێل ئه‌کرێت، سه‌ێری میدیای تورکی که‌ له‌ وڵاتێکدا وه‌کو تورکیا که‌ نزیکه‌ی 7 هه‌زار ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و چاپکراوی خوله‌کی تێدا ده‌ر ده‌چێ، ئیتکی رۆژنامه‌ نووسی پێشێل ئه‌کری، له‌ ئێران، له‌ به‌شێکی وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌ر وه‌ها له‌ ئه‌مریکا. کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ به‌شێکی په‌ێوه‌ند داره‌ به‌وه‌ی رۆژنامه‌ نووس له‌ هه‌ڵپه‌ی (سبق) کێبرکی رۆژنامه‌ نووسیدایه، ده‌ست پێشخه‌ری له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیار و هه‌واڵه‌کان، هه‌ندێ جار گوێ ناداته‌ پرینسیپه‌کانی ئیتکی رۆژنامه‌ نووسی وه‌ به‌شێکی تری په‌ێوه‌ندی داره‌ به‌وه‌ که‌ رۆژنامه‌ نووسان بۆ ئه‌وه‌ی به‌های هه‌واڵی به‌ هه‌واڵێک بده‌ن ".‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:34 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG