Accessibility links

هێمن میرانی: یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کاریگه‌ریه‌کی به‌دی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی ده‌بێت


Hemn Merany
Hemn Merany
ساڵه‌هاهێزی پێشمه‌رگه له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌کو هێزی به‌رگری بوه‌ ‌له‌ خاک و نیشتمانه‌که‌ی، پاش دامه‌زراندی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مرۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌ له‌ شاخدا له‌ ئه‌ستۆیان بوه‌ ئایا گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتوه؟
هێمن میرانی خوێندکاری دکتۆرا له‌ به‌شی گه‌نده‌ڵی رامیاری له‌ زانکۆی Leicester له‌ ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " له‌ ڕاستیدا دوو گۆڕان به‌ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا هاتوون، گۆڕانکاری یه‌که‌م به‌ر له‌ 2003، له‌ دوای 91 وه‌ که‌ قوناغی دامه‌زراندنی دام و ده‌زگای نیشتمانی وه‌ قوناغی دامه‌زراندنی دام و ده‌زگای حکه‌مه‌تی مه‌ده‌نی ده‌ست پێ ده‌کا وه‌ له‌ دوای 2003 یش که‌ رژیمی پێشووی به‌عس ده‌رۆخێ وه‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ قوناغی دی فاکتۆه‌وه‌ بارو دوخه‌ سیاسیه‌که‌ی ده‌بێته‌ بارو دۆخێکی ده‌ستوری، به‌ تاێبه‌تر که‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی ساڵی 2005 دان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان داناوه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ هێزی به‌رگری عێراقی که‌ ناوی لێ نراوه‌ گارده‌کانی پاراستنی هه‌رێم. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی هێزی پێشمه‌ره‌گه‌ی کوردستانن هه‌تا ئێستاش پرۆسه‌ی یه‌کخستن و به‌ نیشتمانکردن و یه‌کگرتنه‌وه‌یان هه‌ندێ قوناغی پێشکه‌وتووی بڕیوه، به‌ڵام هێشتا وه‌کو پێویست نه‌چوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا یه‌که‌کانی 70 و 80 ی یه‌کێتی و پارتی ماوون و پێشبینی ده‌کرا 20 لیوای کوردستان درووست بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 12 لیوا درووست کراوه‌ که‌ له‌ ژێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌دا‌ن". ‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:39 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG