Accessibility links

بایزکرماشانی: ئێران له‌ ڕه‌وشێکدا نییه‌ بۆئامۆژگاریکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت


Bayiz Kermashani
Bayiz Kermashani
له‌و ڕۆژه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه‌ تورکیا و ئێران کاریگه‌ری راسته‌ و خوۆیان له‌ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا‌ هه‌بوه‌ وه‌ تا پیانیش بکرێت ده‌یانه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ هێزتر بکه‌نه‌وه‌. ئاخۆ سه‌ردانی شاندی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم تا چه‌ند په‌ێوه‌ندی به‌وکاریگه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌؟
کاک بایز کرماشانی نوێنه‌ری ئینتشاراتی گۆران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و سه‌ردانه‌ گرنگی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستان که‌ جۆری کلاسیکن و هێشتا به‌ شێوه‌یه‌کی کلاسیکی له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن نه‌ک به‌ شێوه‌یه‌کی دیپلوماسیانه‌ وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ هاوسه‌نگیه‌کی ده‌سه‌ڵات له‌ په‌ێوه‌ندیه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ ئێران درووست بکه‌ن. کاک بایز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێران رابوردوویه‌کی پلورالیزمیکی نییه‌ وه‌ یاخود فه‌ره‌ پارتی، یان په‌رله‌مانی له‌ رابوردوو دا تا بتوانی ئامۆژگاری ئه‌م دوو پارته‌ بکات بۆ رێکخستنیان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:53 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG