Accessibility links

قه‌ره‌نی قادری: کۆماری ئیسلامی گه‌رچی له‌ عێراقدا ده‌ستی هه‌یه‌، به‌ڵام کارتێکه‌ریشی له‌ هه‌رێمی کوردستان و پارچه‌کانی تریشدا هه‌یه‌


Gharani Ghaderi
Gharani Ghaderi
کاک قه‌ره‌نی له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌ێس بوکه‌که‌ێدا نووسیوه‌ " که‌ کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، کاتێک باس لە پرسی کورد دەکەن، تەنیا قسە و باسی ئەو سێ پارچەیە دێننە گۆڕێ. لە دانیشتن، کۆڕوکۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانیشیاندا، ئاماژە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادەن و خەریکە لەبیر خۆیانی دەبەنەوە ".
رۆژنامه‌وان کاک قه‌ره‌نی قادری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسینه‌ و ئاخۆ ئه‌و پرسیاره‌‌ ده‌بێت ئاراسته‌ی ئه‌وان بکرێت (ئه‌و لایه‌نانه‌) وه‌ یاخود پارته‌کانی خودی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ به‌شێکی په‌ێوه‌ندی به‌ بوونی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌شێکی په‌ێوه‌ندی به‌و سێ پارچه‌ی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه، واته‌ بابه‌تێکی دوو سه‌ره‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان چالاک بن له‌وانه‌یه‌ بخرێته‌ ناو راگه‌یاندن و لێدوانه‌کانیان، به‌ڵام له‌ دوای هاتنی رۆحانیه‌وه‌ به‌ گشتی باره‌که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر بێ ده‌نگ کراوه‌. کاک قه‌ره‌نی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌شێکی تری ئه‌وه‌ به‌ هۆێ کاریگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌. کاک قه‌ره‌نی ده‌شڵێت رێکه‌وتنی ژنێڤ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌ته‌ بارمته‌، بارمته‌یه‌که‌ که‌ ده‌توانی زۆر ئیشی پێ بکات، ده‌ست تێکه‌ڵاوکردن له‌ پارچه‌کانی تردا، بۆ نممونه‌ سه‌ردانی دوو شاندی پایه‌ به‌رزی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئێران ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:27 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG