بۆ یه‌که‌مجار له‌وه‌تای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له عێراق دادگایه‌کی وڵاته‌که فرمانی ده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامه‌وانێک ده‌رده‌کات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا فرمان دراوه به هێزه ئاسایشیه‌کان له هه‌رکاتێکدا بێت و له هه‌ر شوێنێکدا بێت ڕۆژنامه‌وان سه‌رمه ئه‌لتائی ده‌ستگیر بکرێت.
ئه‌و فرمانی ده‌ستگیرکردنه به تاوانی سوکایه‌تی پێکردن و ناوزڕاندنی کاربه‌ده‌ستانی عێراقیه و له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سر‌وه عه‌بدولواحید ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وان سه‌رمه‌د ئه‌لتائی تۆمار کرد ئه‌وجا دادگا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه‌ی دا‌و ده‌شڵێت بڕیاره‌که له‌سه‌ر ئه‌و نوسینانه نییه که له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا بڵاویان ده‌کاته‌وه به‌ڵکو له‌سه‌ر لێدوانه ڕه‌خنه ئامێزه‌کانیه‌تی له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی عێراقدا.
ڕۆژنامه‌وان سر‌وه ده‌شڵێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراقدا هاتووه سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاده‌ربڕین وه‌های کردووه ڕۆژنامه‌وان بکه‌ونه به‌رده‌م سێ بژاره‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕژێمه‌که‌ی پێشوو، یان دروستبوونی ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان وه‌ک زوڕنا ژه‌ن و یانیش ئه‌وه‌یه که ڕۆژنامه‌وانان واز له پیشه‌کانیان بێنن.
سر‌وه عه‌بدولواحید ده‌شڵێت ئێستا ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه کار بۆ پاراستنی ده‌ستوری وڵاته‌که بکات چونکه وه‌ک ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا پێشێلکردنێکی ئاشکرای ده‌ستوری عێراقه".
ئه‌م فرمانی ده‌ستگیرکردنه بۆ ڕۆژنامه‌وان سه‌رمه‌د ئه‌لتائی له ده‌مێکدایه هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێک له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن بۆ دۆسێی کوژرانه‌که‌ی ساڵی 2011 ی ڕۆژنامه‌وان هادی ئه‌لمه‌هدی ده‌ستی پێکردووه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سر‌وه عه‌بدولواحید کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: