له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی کارتی ئه‌لکترۆنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری عێراق، ڕای جۆراوجۆر دروست بووه.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و کارته به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی هه‌ڵبژاردن دانراوه، له ده‌مێکدا هه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارته ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و پێچه‌وانه‌ی ڕایه‌که‌ی کۆمیسیۆنیان هه‌یه.
ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی ده‌ڵێت ئه‌م جۆره کارته ژماره‌یه‌ک کێشه‌ی هه‌یه له‌وانه ژماره‌یه‌کی تیادایه و ئه‌و ژماره‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران دانراوه له کاتێکدا ئه‌و تۆمارانه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا پڕن له کێشه و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و خاڵانه‌ی بۆته مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆری چاودێرانی هه‌ڵبژاردن.
به‌ڕێز دوملی ده‌شڵێت تا ئێستا هیچ شتێک دیار نییه که کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێداچونه‌وه‌ی به تۆماری ناوه‌کانی ده‌نگده‌راندا کردبێت و پێشده‌چێت هێشتاش ناوی مردووه‌کان هه‌ر له تۆماره‌کاندا مابنه‌وه و ده‌شڵێت ڕێژه‌یه‌کی که‌می خه‌ڵکیش چوون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و کارتانه‌ی ده‌نگدان.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: