Accessibility links

ئه‌رده‌شیر ره‌شیدی که‌ڵهور: له‌ کۆشکی سپی به‌ گشتی باسی کێشه‌ی کوردمان کرد، به‌ تاێبه‌ت له‌ ئێران


Ardashir Rashidi Kalhor
Ardashir Rashidi Kalhor
بۆ ڕاوێژ و وتووێژکردن له‌ باره‌ی ئه‌و کێشانه‌ی په‌ێوه‌ندی به‌ ئێران و ئێرانیه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌، گروپێک له‌ ئێرانیه‌کان بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت کرابوون. ئه‌رده‌شیر که‌ڵهور به‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌و کۆبونه‌وه‌دا به‌شداری کرد.
کاک ئه‌رده‌شیر ره‌شیدی که‌ڵهور سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی زانیاری کوردی – ئه‌مه‌ریکی له‌ ده‌می سه‌ردانیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا ده‌ڵێت " مه‌به‌ست له‌م بانگهێشته‌ په‌ێوه‌ندی به‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک ئوباماوه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ رێگایه‌کی ئاشتیانه‌وه‌، وه‌ هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگای ئێرانیه‌کاندا وه‌ یاخود ناسراوون بانگهێشت بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا راوێژبکه‌ن، له‌ سه‌ره‌تا بۆ نه‌هێشتی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ وه‌ پاشان ئه‌و گرفتای که‌ خودی ئێرانیه‌کان له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌یانه‌، به‌ تاێبه‌تی کورده‌کان وه‌ چ رێگایه‌ک له‌به‌ر بگێردرێت بۆ نه‌هێشتی ئه‌و جۆره‌ کێشه‌ و گرفتانه‌. کاک ئه‌رده‌شیر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌سه‌ر چه‌ندین کێشه‌ باس کرا له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ گرفته‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ر وه‌ها کێشه‌کانی ته‌ندرووستی و بیمه‌ی سه‌رۆک ئوباما، کۆچبه‌ری، باری کۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانیه‌کان له‌ ئه‌مه‌ریکا و چه‌ندین بابه‌تی تر که‌ هه‌م ئێمه‌ زانیاری به‌ ئه‌وان داێن وه‌ هه‌م ئه‌وان زانیاریان به‌ ئێمه‌ دا که‌ چۆن بتوانین هاریکاری هاوڵاتیانی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکا بکه‌ێن وه‌ هه‌ر وه‌ها چۆن بتوانین له‌ مافه‌کانی مرۆڤ، له‌ مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ ئێران به‌رگری بکه‌ێن. کاک ئه‌رده‌شیر ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌و کۆبۆنه‌وه‌ دا به‌شداریان کر، کاربه‌ده‌ستانێک بوون له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها راوێژکاره‌ باڵاکانی خودی سه‌رۆک ئوباما وه‌ هه‌مویان تامه‌زرۆێ بیستنی ده‌نگ و باسی کورد بوون و منیش ته‌نها نوێنه‌ری کورد بووم له‌و کۆبونه‌وه‌دا".
please wait

No media source currently available

0:00 0:16:12 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG