له هه‌ندێ تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگ و باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له شاری سنه دا هاتووه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات و ئاساێێشی ئێرانیه‌وه.
کاک حامید فه‌رازی ئه‌ندامئ ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه وه‌کو ئه‌ندامان و لایه‌نگێرانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد زۆرتر هه‌فتانه کۆبونه‌وه‌مان هه‌یه بۆ دانۆستاندن و راوێژ کردن له ناو خۆماندا بۆ به یاسایی کردنی هه‌ڵس و که‌وت و چالاکیه سیاسیه‌کانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، که زۆر جار له لایه‌ن سیستمه‌وه پێمان ووتراوه تا رێگاتان پێ نه‌درێت نابێ دابنێشن و به‌و جۆره له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه، به‌ڵام ئێمه زۆری گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌و شته نه‌بوێن، چونکه پێمان وابوو کاتێک کاری ئێمه ئاشکرایه و بریاره به شێوه‌یه‌کی یاسایانه کار بکه‌ێن و داوای رێگاپێدانی فه‌رمیمان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ کردووه ئه‌بێ به دانیشته‌کانی خۆمان درێژه بده‌ێن. کاک حامید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند دۆستانی ئێمه دژ به کرداره‌کانی هێزه‌کانی ئیتلاعات و ئاسایش بوون به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی گرژی و ناکۆکی پێش نه‌یه‌ت، بریارمان دا شوێنه‌که به جێ بێڵین و پاشان بێزاری خۆمان به شێوه‌یه‌کی تر به ده‌وڵه‌ت را بگه‌ێنین ".