هه‌ر ته‌نها له‌م مانگه‌دا چه‌ند جارێک باس له شییانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرا و ده‌گوترا تا کۆتایی مانگی دوو ئه‌م حکومه‌ته پێکده‌هێنرێت.
ڕۆژی هه‌ینی دواهه‌مین ڕۆژی مانگی دووه، هێشتاش ئاماژه‌یه‌ک دیارنییه تا بزانرێت ئه‌م کابینه نوێیه که‌ی پێکده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ده‌رکه‌وتنی نیشانه نه‌رێنیه‌کانی دواکه‌وتنی پێکهێنانی ئه‌م کابینه نوێیه‌یه، له‌وانه مانه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به کراوه‌یی، دواکه‌وتنی په‌سه‌ندکردنی بودجه، بانکه‌کان بێ پاره‌ن، هه‌ندێک لایان وایه دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ به‌هۆی ناسه‌قامگیری سیاسیه‌وه‌یه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
له مانگی نۆی ڕابردووه‌وه که هه‌ڵبژاردن کراوه تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ پرۆسه‌ی چاودێریکردن کار ده‌کات.
په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌روادێ و ئاڵۆز ده‌بن ، وڵاتانی دراوسێ جم و جۆڵیان زیاتر بووه له هه‌رێمه‌که‌دا، هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌ڕێوه‌یه و هتد.
کێ ده‌بێته فریادڕه‌س بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێم؟
ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی به‌رنامه‌که‌یدا ده‌یخاته به‌ر باس.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دایه: