چالاکوانای سوری ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسمانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی بچوک له باکوری خۆرئاوای سوریای هاوسنور له‌گه‌ڵ تورکیا کوژرانی به‌لایه‌ن که‌م 13 که‌سی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به روداوه‌که، چالاکوانانی گروپی هه‌واڵه‌کانی شاری ئیدلیب و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاودیری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن له دوو هێرشی هێزه‌کانی ئاسمانی حکومه‌تی سوری بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی کهفرتهراخیم له باکوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب چه‌ند خانوبه‌ره‌یه‌کی هاوڵاتیانی شارۆچکه‌که‌ی خاپورکردوه.
گرته‌یه‌کی ڤیدیویی بوردومانه‌که ئه‌وه نیشان ده‌دات که پیاوان منداڵێك له خانویه‌کی گڕگرتوو دهردههێنه ده‌ره‌وه و ده‌موچاوی منداڵه‌که سووتاوه. جێی ئاماژه بۆ کردنه گرته ڤیدیویهکهی په‌یوه‌ست پێده‌چێت ڕاست و جێی متمانه بێت و هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یه که له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سوشیه‌تد پریسه‌وه له‌مه‌ر بۆمبارانه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه.