له کاتێکدا تا دێت گرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته سه‌ره‌وه و په‌ێوه‌ندیه‌کان گرژتر ده‌بێته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌کو جاران گوێبیستی سه‌ربه‌خۆیی بین، ئێستاکه گوێبیستی بانگه‌شی کۆنفیدراڵیین.
دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی پرۆفیسوری زانکۆێ ستۆکهۆڵم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و جۆره داخوازیه شیانی هه‌یه ده‌ڵێت " به ووردی روون نییه کێشه‌ی کۆنفیدراڵی کێ باسی ده‌کات و به چ مه‌به‌ستێک، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه پێکهێنانی سیستمێکی فیدراڵ له عێراق بێ سنوور دژوار بوه وه له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که سیستمێکی کۆنفیدراڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی زۆرتر ده‌دات به‌و یه‌کانه وه یاخود واحدانه‌ی کۆنفیدراڵ پێک دێنن، ده‌بێ به‌و سه‌ر ئه‌نجامه بگه‌ێن که شتێکی واقعی نایه‌ته پێش چاو به له‌به‌ر چاو گرتنی هاوسه‌نگی هێز که له حاڵه‌تی گۆڕاندایه له نێو خۆێ عێراق و هه‌ر وه‌ها وڵاتانی دراوسێ که دژ به هه‌موو شێوه ده‌سکه‌وتێکی سیاسدان بۆ کورد له هه‌ر به‌شێکی کوردستان و به تاێبه‌تی له کوردستانی عێراق. کاک ئیدریش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له لایه‌ن پێکهاته‌کانی عێراق به تاێبه‌تی شیعه‌کان هیچ گۆڕانیکی بنه‌ڕه‌تی له ئاستی فیکری – ئایدیۆلوژی دا نابینین که دڵمان پێ خۆش بیت مایه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا بێت هۆێ ڕاگرتنی سیستمێکی فیدراڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه و گرفته‌کان، جا من پێم وایه شتێکی واقعی نییه ".