زیاتر له ڕۆژ و نیوێکه له وه‌تا فڕۆکه‌ی 370ی مالایسیا له کاتی فڕین بۆ پێته‌ختی چین بێ سه‌روشوێن چووه، و چاره‌نووسی زیاتر له دوو سه‌د مسافر هێشتا نه‌زانراوه. لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ و پڕ و هه‌روه‌ها فریاگوزاری له ئاوه‌کانی که‌ناری مالیزیا و ڤیه‌تنام له ئارادایه که گۆیا فڕوکه‌که له ئه‌وێ به‌ربۆته‌وه خوارێ.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بیل ئایدBill Ide له پێته‌ختی چینه‌وه ڕاپۆرت ده‌کات که له ده‌مێکدا کات ژمێره‌کان تێپه‌ڕ ده‌بن، پرسیاری زیاتر هه‌تا وه‌ڵامه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌وه هه‌یه که چی ڕوویدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا ده‌ڵێن ده‌وری 40 گه‌می و 22 فڕۆکه یارمه‌تی به گه‌ڕانێکی چڕ و پڕ بۆ فرۆکه‌ی په‌روازی 370ی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن. گه‌ڕانه‌که وا به‌رفره‌وان بۆته‌وه که ئه‌رد و ده‌ریا که‌ناری ڕۆژئاوی وڵاتیش گرتۆته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی نیشانه هه‌ن که فڕۆکه‌که ڕه‌نگ بێت له ئه‌وێ دا سووڕابێته‌وه.
به‌رپرسی هێزی ئاسمانی ڕۆیاڵی مالیزیا ڕادزهلی داود Rodzali Daud ه:
"ئێمه چاومان له به‌شی تۆمارکردن کرد و ئه‌گه‌ری ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه که فڕۆکه‌که گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ،وه‌ک ده‌زانن، له کاتی ئێستا دا که قسه ده‌که‌ین ئه‌وه پشت راست ده‌کرێت، و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێی تێبگه‌ین."
کارناسانی به‌شی پارێزگاری و سڵامه‌تی ئاسمانی ده‌ڵین گه‌ڕانه‌وه له ده‌مێکدا له به‌رزایی بڵیند گه‌شت لێبدرێت نێشانهیهکه که هه‌ڵه‌یه‌ک له گۆڕێ دابوه و ڕه‌نگ بێت فڕۆکه‌که له هه‌وڵ دابووه له کاتێکی ته‌نگه‌تاوی دا بنیشێت.
دانیه‌ل سانگ Daniel Tsang، کارناسێکی پارێزگاری هێلی ئاسمانیه که له گه‌ل ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوا ده‌ڵیت زۆربه‌ی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکان له کاتی فڕێن و نیشتنیان دایه.
"ئه‌و ده‌ڵیت ئه‌وه‌ش هه‌ره به‌شی جیگای مه‌ترسی ته‌واوی ماوه‌ی پهڕوازهکهیه. چونکه له ماوه‌ی فڕێن بو ئاسمان و نیشتنه سه‌ر زه‌وی گه‌لێک هۆکار هه‌ن، و ئێوه ده‌زانن، وه‌ک تینهپهڕین له باندی فڕۆکه خانه و شتی له ئه‌و بابه‌ته."
سانگ ده‌ڵیت، ئه‌گه‌ر چی شوێنی تکهکردنی به‌نزین دۆزراوه‌ته‌وه، دوای دووهه‌م ڕۆژی گه‌ڕان هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌ک له له‌ته‌و په‌ته‌کانی فڕۆکه‌که نیه. له‌ت و په‌ته‌کان بۆیان هه‌یه یارمه‌تی به ئه‌وه بکه‌ن چی ڕووی دا.
"ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که له‌تێکی بکه‌وێته نێو ئوقیانووس، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه، زۆر وێده‌چێت شوێنی لهتکهکان زۆر بچووک و له ده‌ورو مه‌ودایه‌کی بچووک دابن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کاتی فڕین دا لێک هه‌ڵوه‌شابێت وه‌ک هێندێک گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وه له چه‌ندین مایل بۆ شوێنی له‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێی."
ئه‌و ئاشکرا کردنه که دوو مسافری فڕۆکه‌که پاسپۆرته‌کانی دزراویان به کارهێنا، پرسیاران سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی که‌سانی تر و نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تێروریسم هێناوه‌ته گۆڕێ.
وه‌زیری به‌رگری و گوازتنه‌وه‌ی مالیزیا حیشامه دین حوسینHishammuddin Hussein ده‌ڵیت کاربه‌ده‌ستان چاو له ناوه‌کانی مسافرانی فڕۆکه‌که ده‌که‌ن.
"ئه‌من له گه‌ڵ ئاژانسه‌کانی زانیاری نه‌هێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له پێوه‌ندی دام و له هه‌مان کاتدا ده‌زگای زانیاری نه‌هێنی خۆمان چالاک کراوه و هه‌ڵبه‌ت یه‌که‌کانی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تێروریسمی ولات و هه‌روه‌ها هی هه‌موو وڵاتانی پێوه‌ندیدار ئاگاردار کراونه‌وه."
شێکاران ده‌ڵێن ئه‌و ڕاستیه که ئه‌و دوو مسافرهی به به‌ڵگه‌ی دزراو سواری فڕۆکه‌که بوون هێندێک پرسیاری سه‌خت دێنیته گۆڕێ. کاربه‌ده‌ستانی مالیزیا سه‌ر له نوێ چاو له فیلمی کامێراکانی دوو که‌س ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی به به‌ڵگه‌ی قه‌ڵب سواری فڕۆکه‌که بوون.
وه‌ک هه‌واڵی نوێ لێکۆڵه‌رانی ڤیه‌تنامی شوێنی چه‌ندین له‌ته‌کانی فڕۆکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پاش 24 کاتژمێران به دوای فڕۆکه‌که‌دا گه‌ڕان که 239 مسافری له سه‌ر بوو.