Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئۆکرانیا سزا له‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پـێندرێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس
ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سه‌رۆکی له‌کار لادراوی ئۆکرانیا ئۆباڵی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ هه‌رێمی کریمه‌ ده‌درێن بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئۆکرانیا، خستیـیه‌ ئه‌ستۆی نه‌یارانی و گوتیشی ئه‌و هێشـتا سه‌رۆک و فه‌رمانده‌ی گشـتی وڵاته‌.
یانوکۆڤیچ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی له‌ شـاری (ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن)ی ڕووسیا دا، ئه‌مه‌ش دووه‌م ده‌رکه‌وتنێتی له‌وه‌تای له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ له‌ کێیڤ هه‌ڵات له‌ پاش چه‌ندان مانگ له‌ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ دژی حکومه‌ته‌که‌ی.
سه‌رۆکی له‌کار لادراو هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆنی به‌ توندڕه‌و ناودێرکرد و پـلانی حکومه‌تی نوێ بۆ سـازکردنی هه‌ڵبژاردن له‌ 25 ی مانگی پـێـنج به‌ ناشه‌رعی و نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م دا.
پاشـان ڕه‌خنه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرت له‌ به‌رامبه‌ر بڕیاری بۆ پـێشـکه‌شکردنی 1 ملیار دۆلار وه‌ک قه‌رز به‌ حکومه‌تی کاتی ئۆکرانیا و گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا مافی ئه‌وه‌ی نیـیه‌ پاره‌ به‌ چه‌ته‌ بدات.
هاوکاتی ئه‌م لێـدوانانه‌ی یانوکۆڤیچ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بۆ‌ ڕادیۆی (فه‌ڕه‌نسـا ئنته‌ر)ی ڕاگه‌یاند که‌وا ڕه‌نگه‌ ڕۆژئاوا له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سزا به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پـێنێت ئه‌گه‌ر بێت و مۆسـکۆ به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی کاردانه‌وه‌ی نه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی کراون بۆ هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ له‌ کریمه‌.
فابیۆس گوتی ڕه‌نگه‌ سزاکان سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانی که‌سانی ڕووسیایی و ئۆکرانی له‌خۆبگرێت و هه‌روه‌ها پـێنه‌دانی ڤیزا پـێـیان.
له‌ ئێسـتادا گرژی که‌وتووه‌ته‌ نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ده‌سـتگرتنی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ڕووسیا به‌سه‌ر ئه‌م نیمچه‌ دورگه‌یه‌ی ئۆکرانیا. قه‌یرانی کریمه‌ مانگی ڕابردوو ده‌سـتیپـێـکرد له‌ پاش لادانی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ له‌ ده‌سه‌ڵات.
XS
SM
MD
LG