سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا بۆ کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌ی له حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران گرت و گوتی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دای بۆ باشکردنی ئازادیـیه‌کان له ئێران هه‌تا ئێسـتا به‌دی نه‌هاتوون.
به‌ڕێز بان کی مون له ڕاپـۆرته‌که‌یدا باسی له زیادبوونی حاڵه‌ته‌کانی له‌سێداره‌دان له ئێران کرد، له‌وه‌تای حه‌سه‌ن ڕوحانی هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئاماژه‌ی به ده‌سـتگیرکردنی پارێزه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و که‌سانی سیاسی کرد و گوتی تاوانیان ته‌نها ئه‌وه بووه ڕاوبۆچوونی خۆیان یان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو.
پاشـان له باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ماڵپه‌ڕه‌کانی هه‌واڵ و سنووردارکردنی ئازادیـیه‌کان له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان تێبینی دا و گوتی ژماره‌یه‌کیان دووچاری داخستن بوون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌سـتخۆشی له ئێران کرد بۆ ئازادکردنی 80 زیندانی سیاسی له‌وه‌تای مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
حامید فه‌رازی، چالاکوان و شاره‌زای کاروباری ئێران له شـاری سنه‌ی کوردسـتانی ئێران.
محیـیهدین پاڵانی، شاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له که‌نه‌دا.