Accessibility links

ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی: راپۆرتی ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌ڵامده‌ری ئه‌و پێشیلکاریانه‌دا نییه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کاندا هه‌یه‌


Amjad Hossein Panahi
Amjad Hossein Panahi
له‌ چه‌ند رۆژی رابوردوودا چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤی ئێرانی و هه‌ر وه‌ها کورد باش سه‌رگه‌رمی کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بوونه‌ و هه‌ر وه‌ها راپۆرتی ساڵانه‌ی نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران.
کاک ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی که‌ یه‌کێک له‌ به‌شدار بووانی کوردی ئه‌و دانیشتنانه‌دان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کۆنفرانسه‌که‌ هاوکات بوه‌ له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی دکتۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی تاێبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری ئێران سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ . کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ گشتی گوزارشه‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید به‌د نه‌بوو و به‌رگری له‌وه‌ کرد که‌ پێشێلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران زۆر به‌ر بڵاوه‌ به‌ تاێبه‌تی دووای هاتنه‌ سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانی که‌ هیچ گۆڕانێکی به‌و جۆره‌ له‌ ئێراندا نه‌کردووه‌ و ئاماژه‌شی به‌و کرد رۆحانی و کابینه‌ته‌ نوێه‌که‌ی وه‌ یاخود ده‌وڵه‌تی ئێران زۆرتر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سکرتێری گشیی و به‌ تاێبه‌تی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ هاوکاری، نزیکایه‌تی و هاوئاهه‌نگیه‌کی زۆرتر هه‌بێت بۆ پێشبردنی مافی شاره‌وانی له‌ ئێران. کاک ئه‌مجه‌د ده‌شڵێت سویس و چه‌ندین له‌ وڵاتانی تر هه‌ڵوێستی باشیان هه‌بوو به‌ڵام سوریا، روسیا و لایه‌نه‌ هاوپه‌ێمانه‌کانی ئێران ره‌خنه‌یان له‌ راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید گرت و هه‌ر وه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌هید ئاماژه‌ی به‌ زۆرترین ڕێژه‌ی له‌ سێداردان له‌م ده‌وره‌ی رۆحانی دا کرد".
please wait

No media source currently available

0:00 0:08:23 0:00
Direct link

Foto:TaimoorAliassi
Foto:TaimoorAliassi
XS
SM
MD
LG