پێنج شه‌ممه، هێزه‌کانی سوریا خاڵێکی ده‌ربازبونی سنوریان له‌گه‌ڵ لوبنان داخست، له میانه‌ی شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوان له ناوچه‌که که به پێی چالاکوانان له ئاکامدا 12 که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌ستان و چالاکوانان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که به ده‌یان برینداری ناچارکرد بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ری سنوری لوبنان و داوای یارمه‌تی بکه‌ن.
به‌پێی ئاژانسی دهنگوباسی نیشتیمانی لوبنان، شه‌ڕه‌که له سه‌رخاکی سوریا ئه‌وه‌نده توند بوو گولله و ڕۆکێتی وێڵ که‌وتبونه ناو سنوری لوبنان، له ناوچه‌ی وادی خالید. به پێی ڕاپۆرته‌که، پێاوێکی لوبنانی بریندار ببو و به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ناوچه‌که گواسترابۆوه.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت شه‌ڕه له ناو و لهدۆروبهری گوندی ئه‌ل-حۆسن ڕوویداکه له‌وێ 12 که‌س کوژران.
سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌ڵێت ڕوونییه کوژراوه‌کان مه‌ده‌نی بون یانیش شه‌ڕکه‌ری سه‌رهه‌ڵداو.
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی سوریا-سانا- ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ک تێرۆریست کوژران" کاتێک هه‌وڵیاندابو له ئه‌ل-حۆسن به‌رۆ لوبنان هه‌ڵێن. کاربه‌ده‌ستانی سوریا شه‌ڕکه‌رانی ئۆپۆزسیۆن به تێرۆریست ناو ده‌به‌ن.