سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له وتارێـکی تایبه‌تدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز پـیرۆزبایی له ئێرانیـیه‌کان کرد.
سه‌رۆک ئۆباما سه‌ره‌تای وتاره‌که‌ی به وشه‌ی دوروودی فارسی ده‌سـتیپـێـکرد، واته سڵاو، وه گوتی له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانتان له‌سه‌ر سفره‌ی خواردنی نه‌ورۆز کۆده‌بنه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی پـیرۆزبایـیتان لێ ده‌که‌م به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و سـاڵی نوێ.
پاشان گوتی" وه‌ک هه‌موو سـاڵێـک وه‌ک سه‌رۆک، ده‌مه‌وێت ئه‌م بۆنه‌یه به هه‌لێـک بزانم بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه بۆ خه‌ڵـک و ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌م. له‌وه‌تای له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تیم پـێشنیارم بۆ حکومه‌تی ئێران کردووه که هه‌لێـکی له به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ربێت و پابه‌ندی به‌ڵێن و وابه‌سـته‌یـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی بـبێت، ئه‌وا ده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیه‌کی نوێ له نێوان هه‌ردوو وڵاتمان بێته ئاراوه، وه ئێرانیش بۆ شوێنه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی له نێو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌ڕێته‌وه."
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی " سـاڵی ڕابردوو تۆ و خه‌ڵـکی ئێران وه‌هاتان کرد ده‌نگتان بـبیسـترێت کاتێـک دکتۆر حه‌سه‌ن ڕوحانیتان وه‌ک سه‌رۆکی نوێ هه‌ڵبژارد. ڕوحانی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی دا ئابوری ئێران به‌هێز بکات و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئێران باش بکات و کاربکات بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، وه ئه‌و به پـشـتیوانی به‌هێزی ئێوه هه‌ڵبژێردرا."
" پایزی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ڕوحانی قسه‌م کرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م وتووێژی نێوان سه‌رۆکێـکی ئه‌مه‌ریکا و ڕێبه‌رێـکی ئێرانی له‌وه‌تای سـاڵی 1979 وه. سه‌رۆک ڕوحانیم ڕاسپارد ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بگه‌یه‌نێته خه‌ڵـکی ئێران و ئه‌ویش ڕێزی خۆی بۆ خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی. پـێم گوت بڕوایه‌کی پته‌وم هه‌یه که ئێمه ده‌توانین چاره‌سه‌ری کێشه گه‌وره‌کانی نێوان هه‌ردوو حکومه‌ته‌کانمان بکه‌ین و بێ متمانه‌یی که‌م بکه‌ینه‌وه و هه‌نگاو بنێن به‌سه‌ر ئه‌و ڕابردووه سه‌خته‌ی پـیادا تێپه‌ڕبووین."
" له‌و ده‌مه‌وه هه‌نگاوی باشمان ناوه. بۆ چه‌ندان سـاڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسی هه‌بوو له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بـبێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌ستبهێنێت، که ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناوچه‌که و جیهان. به‌پـێی ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی که له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو پـێی گه‌یشتین، حکومه‌تی ئێران قایل بوو سنوور بۆ به‌شه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی دابنێت. له‌گه‌ڵ دۆسته نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانمان، ئه‌مه‌ریکا هه‌ندێـک سزای سه‌ر ئێرانیان سووککرد. له ئێسـتا ئێمه سه‌رقاڵی دانوسـتاندنێـکی تێروتهسهلین به‌و هیوایه‌ی به چاره‌سه‌رێـکی هه‌میشه‌یی بگه‌ین تاوه‌کو مه‌ترسیـیه‌کانی جیهان له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی نه‌هێڵین."
پاشـا سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌گه‌ربێت و ئێران وابه‌سته نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی جێبه‌جێ بکات ئه‌وا به باشی به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئێران ده‌که‌وێته‌وه.
له کۆتاییدا به زمانی فارسی گوتی "عید شما مبارک" ، واته جه‌ژنتان پـیرۆزبێت.