بریاره له 19/20 مانگی ئا‌پریل کۆنفراسێکی راوێژی نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سوید به‌رێوه بچێت.
هادی سۆفیزاده ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ساڵانێکه کۆنفرانسی له‌و چه‌شنه‌ی بۆ هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان پێکهێناوه، چ به جیا وچ به گشتی بۆ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێ لایه‌نه‌کانی کوردستان، که‌سایه‌تیه‌کان وه ئه‌و که‌سانه‌ی که تامه‌زرۆێ به ئاواتی گه‌یشتنی گه‌لی کوردن و نه‌ته‌وه‌که‌یان له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت راوێژهکه له نێوان نوخبهگانی گه‌لی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌توانن له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداری بکه‌ن تا بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له یه‌کتر بگرین و جارێکی که گه‌لی ئێمه‌ی کورد بتوانێ یه‌کگرتنێکی فیکری، سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان پێک بهێنن. کاک هادی ده‌شڵێت هیچ مه‌رجێک نییه بۆ به‌شداری پارته‌کان و هه‌موو وه‌ک یه‌ک مافیان هه‌یه و پێش ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان سه‌ردانی پارته‌کانیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کۆنفرانسه‌دا رۆڵی خۆیان بگێڕن".