کۆمه‌ڵێـکی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا کۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه‌کان بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پـێنهدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ تێپه‌ڕبوون به خاڵه‌کانی پـشـکنینی ده‌که‌ونه سه‌ر ڕێگای ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ (Human Rights Watch) ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌م ڕه‌فتاری حکومه‌تی سوریا بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێشـێل ده‌کات که داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات ڕێـگه به تاقمه‌کانی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بده‌ن له‌وه‌ی کاره‌کانیان بکه‌ن.
ڕێکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له نیویۆرکه، ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ته‌نها ڕێگه به ڕێـکخراوه‌کانی گه‌یاندنی کۆمه‌ک ده‌ده‌ن ده‌روازه‌یه‌کی سـنووری به‌کاربهێنن که له‌سه‌ر سنووری تورکیایه و له نزیک شـاری قامیشلۆیه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندایه.
به‌پـێی یاسا و ڕێنمایـیه‌کان ئاژانسه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حکومه‌ت، به خاڵه سنووریـیهکاندا تێپه‌ڕ نابن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تدا نه‌بن.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه‌کان بگه‌نه نزیکه‌ی 3 ملیۆن هاوڵاتی سوری که له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپـۆزسیۆندان ، ئاژانسه‌کانی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی پـێویسـتیان به به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌روازانه‌یه که ده‌که‌ونه سه‌ر سنووری تورکیا و ئوردن و له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندان.