Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: به‌ده‌په‌ به‌ کارو تێکۆشان و به‌رخۆدانێکی زۆرتره‌وه‌ به‌تلیس، ماردین و ده‌رسیم ی به‌ ده‌ستهێنا


حاتم مه‌نبه‌ری
حاتم مه‌نبه‌ری
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا سه‌ره‌ رای ئه‌وه‌ی پارتی فه‌رماره‌وای ئاکه‌په‌ خاوه‌ن توانا و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر بوو و دام و ده‌زگاکانی میدیاش له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، هێشتا پیێ نه‌کرا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ شاره‌ کوردیه‌کاندا به‌ ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام به‌ده‌په‌ پێکرا شوێن پیێ خۆێ پته‌وتر بکاته‌وه‌؟.

کاک حاتم مه‌نبه‌ری چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گۆڕانی گرنگ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، له‌وانه‌ چه‌ند شاری تازه‌ وه‌کو بتلیس، ماردین وه‌ یاخود وه‌کو ده‌رسیم که‌ له‌ رووێ جۆگرافیه‌وه‌ بۆ ئاکه‌په‌ و ده‌وله‌ت گرنگ بوون، به‌ده‌په‌ توانی به‌ کارێکی زۆرتر، به‌ تێکۆشان و به‌رخۆدانێکی زۆرتر ئه‌و سێ شاره‌ گرنگه‌ له‌ ده‌ستی ئاکه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ ده‌ربێنێ که‌ ئه‌مه‌ خۆێ گۆڕانێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ نه‌خشه‌ی سایاسی ناوچه‌که‌. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت وه‌کو شار به‌ ده‌ست هێنان ئاکه‌په‌ پاشه‌ که‌شه‌ی کردووه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌ باره‌ی هه‌ژماری ده‌نگه‌وه‌ پاشه‌ کشه‌ی نه‌کردبێت. کاک حاتم ده‌شڵێت هیچ هیما و به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌، هیچ نیشانه‌یه‌ک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جۆڵانه‌وه‌ی کورد له‌م چوارچێوه‌ی ئێشتاێدا روو له‌ پاشه‌ کشه‌ بێت وه‌ هیچ ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌ ئه‌روغان به‌ هه‌ڵبژاردنێک کۆتایی هێنابێت به‌ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له‌ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گویله‌ن و داروده‌سته‌ی ئه‌ودا هه‌یه‌تی، به‌ڵام به‌ چاره‌سه‌رژردنی کێشه‌ی کورد ئه‌توانێ زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانێ ده‌ستی ئاڵاوه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تا ئاستێکی زۆر زۆر به‌رچاو پاشه‌ کشه‌ پێ بکات و له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی تورکیادا دووریان بخاته‌وه‌". ‌
please wait

No media source currently available

0:00 0:09:20 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG