کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی پـێکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و میلیتانه‌کان له نزیک به‌غدای پایته‌خت له ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه، 40 چه‌کدار و ئه‌فسه‌رێکی سوپا کوژراون.
له بڵاوکراوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ، سه‌عد مه‌عه‌ن ئیبراهیم گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که گوتی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات په‌لامارێكی چه‌کدارانیان بۆ سه‌ر بنکه‌ی له‌شکری یوسفیه به‌رپه‌چدایه‌وه و 40 تێرۆرستیان له هێرشبه‌ران کوشتووه.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی له بهرهنگاربونهوهکهدا یه‌ک ئه‌فسه‌ری سوپای عێراقی گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێی ئاماژه‌یه، بنکه‌ی له‌شکری یوسفیه نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
هاوکات به‌رپرسانی پۆلیسی عێراق گوتیان پێکدادانه‌که له دره‌نگانێکی رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند و پاشان دوای گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی عێراقی ، میلیتانه‌کان پاشهکشیان کرد.