Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: دابه‌زین به‌ لیستی جیاواز که‌ڵێنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌


Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا
Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا
هاوڵاتیانی باشوری کوردستان له‌ به‌رامبه‌ر دوو هه‌ڵبژاردندان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ر وه‌ها شاره‌وانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. خانه‌قینیه‌کان وه‌ یاخود کوردانی ئوستانی دیالی که‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ له‌ لێواری سه‌ر به‌ حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندان، چۆن خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌بینن؟
سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی خانه‌قین له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 کاری له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ئێستا به‌شداری ناکات له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکۆ ته‌نها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رڵه‌مانی عێراق. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت نیاز وابوو هه‌موو پارته‌ کوردیه‌کان به‌ یه‌ک لیست دابه‌زن به‌ڵام گۆڕان جیا بۆته‌وه‌ له‌م لیسته‌، به‌ گشتی نه‌ک هه‌ر له‌ خانه‌قین ئه‌توانین نموونه‌ی که‌رکووک بێنین حیزبه‌ گه‌وره‌کان پارتی و یه‌کیتی به‌ دوو لیستی جیا دابه‌زیوون وه‌ به‌ به‌رپرسیاره‌تی مێژویی خۆیان هه‌ڵناستن، به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌ به‌ر ته‌سکه‌کان به‌ گه‌وره‌تر ئه‌زانن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتییه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش که‌ڵێنێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌. کاک سه‌لام ده‌شڵێت جیاوازیه‌ک نابینرێت له‌ نێوان ئه‌م هه‌موو به‌رنامانه‌ که‌ هه‌یه‌".
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:08 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG