Accessibility links

قادر میری: ده‌ستبه‌سه‌رم و له‌ مه‌ترسیدام ڕاده‌ستی ئێرانێم بکه‌نه‌وه‌.


وێنه‌ی کاک قادر میری له‌ گه‌ڵ دوو منداڵه‌که‌ی--- وه‌رگیرا و له‌ ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
وێنه‌ی کاک قادر میری له‌ گه‌ڵ دوو منداڵه‌که‌ی--- وه‌رگیرا و له‌ ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
قادر قاله‌ میری وه‌ک په‌ناخوازێکی کورد که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ولاتی سوید دژیت، پێنج شه‌مه‌ 10ی مانگی ئاپریل ئێداره‌ی په‌نابه‌ری به‌ هاوکاری پۆلیسی سوید له‌ هه‌وڵدابوون که‌ ناوبراو ڕاده‌ستی ئیرانێ بکه‌نه‌وه‌.

له‌ وتووێکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کاک قادر ده‌ڵێت، به‌ڵام مسافیره‌کانی فڕۆکه‌ به‌ نیشان دانی ناڕه‌زامه‌ندی پێشی فڕینی فڕۆکه‌که‌یان بۆ ئیرانێ گرت.

پاشان ناوبراو له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌ بۆ بنکه‌ی شارێکی دیکه‌ی ده‌گوێزنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ئه‌و بنکه‌یه‌ ڕا به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کوت که‌ ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌دا که‌ پولیس له‌ سه‌رناردنه‌وه‌ی بۆ ئێران هه‌روا سوور بێت.

به‌ڕێز میری ده‌ڵیت له‌ گه‌ڵ خانمێکی سویدی ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌ و دوو منداڵی هه‌یه‌ و هاوسه‌ریشی له‌ هه‌وڵ دایه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی قانوونی یه‌وه‌ پێشی ناردنه‌وه‌ی بۆ ئیران بگرێت.

پێویسته‌ بگوترێت له‌ئه‌م نێوه‌ دا هاڤاڵان، دۆستانی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ گیانی کاک قادر نیگه‌رانن، چونکه‌ ده‌زانن ئه‌گه‌ر ناوبراو بنێردریته‌وه‌، وه‌ک خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌دات له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ دا ده‌بێت که‌ حکومه‌تی ئیران بیخاته‌ به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ سێداره‌دان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:38 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG