وه‌زیری دادی عێراق ده‌ڵێت له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێبی ڕۆژئاوای به‌غدایان داخستووه.
حه‌سه‌ن ئه‌لشمه‌ری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی 2400 زیندانیکراو که له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب بوون به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی تر گواستراونه‌ته‌وه که ده‌که‌ونه ناوچه‌ی ئارامتر. ده‌ڵێت ئه‌م ڕێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتنه له ڕووداوی نه‌خوازراو، چونکه ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له ناوچه‌یه‌کی نائارامدایه.
جێی ئاماژه‌یه به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب له نێو پارێزگای به‌غدایه، به‌ڵام هاوسنووره له‌گه‌ڵ پارێزگای ئه‌نباری زۆرینه سووننه که زۆر جار بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و هێزه‌کانی حکومه‌ت.
له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب و به‌ندیخانه‌یه‌کی تر و سه‌دان زیندانیکراویان ئازادکرد که ژماره‌یه‌کیان چه‌کداری ده‌سـتگیرکراو بوون. هه‌ر له‌و هێرشه ده‌یان زیندانیکراو و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژران.