حه‌سه‌ن راوی: خانه‌قینیه‌کان خۆشیان ویست و ئه‌ویش خانه‌قینی خۆش ویست و ئه‌ڵوه‌ن به نازناوی خۆێ هه‌ڵبژارد
له رۆژی دووشه‌ممه به داخێکی زۆره‌وه گۆرانبێژ وهونه‌رمه‌ندی شاری خانه‌قین ئیسماعیل وهندی دڵی له لێدان راوه‌ستاو بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێ کردین.
حه‌سه‌ن راوی هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسی رادیۆێ مه‌ده‌نییه‌ت له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ماڵئاوایی نا کاتی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا ده‌ڵێت " به نه‌خۆشیه‌کی کوت و پڕی دڵ، گیانی له ده‌ست دا و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت با لێره باسێکی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل مه‌حه‌مه‌د کاک ئه‌وڵا بکه‌م که به ئیسماعیل وهندی ناسراوه و له داێکبووی شاری خانه‌قینه و له ساڵه‌کانی 50 هاتوه‌ته دونیا، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر بوه و هه‌میشه حکومه‌تی به‌عس دژایه‌تی کرد، راوه دوونانی نا وه له 90 کانیشدا ڕاگوێزرایه‌وه بۆ خوارووی عێراق. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت ئه‌و زینده یاده هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ر و گۆرانی بوه و هونه‌رمه‌ند گه‌ورای کورد مه‌زهه‌ری خالقی کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بوه و گۆرانیه‌کانی ووتوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌وه‌نده لای خانه‌قینیه‌کان خۆشه‌ویست بوو، خانه‌قینیش ئه‌وه‌نده لاێ ئه‌و خۆشه‌ویست بوو و هه‌ر له خۆشه‌ویستی رووباری ئه‌ڵوه‌ن ئه‌و نازناوه‌ی بۆ خۆ هه‌ڵگرت( ئیسماعیل وهندی)".