Accessibility links

دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو: له‌ ڕه‌وشی ناجێگیری ئاسایشیدا کردنی هه‌ڵبژاردن جێگای گومانه


دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو

شه‌ڕی قورس له‌ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌ بیرکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئاینی سوننه‌ ده‌که‌ن بۆ دانی فه‌توایه‌ک به‌مه‌به‌ستی به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا.

دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئێستا ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌کان ڕووبه‌ڕووی دۆخێکی خراپی ئاسایشی بونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانیش له‌ ڕه‌وشێکی ناجێگیری ئاسایشدان و هه‌ر بۆیه‌شه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنیش زانیاری ڕاست و دروست بده‌نه‌ خه‌ڵک و خۆیان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نه‌دزنه‌وه‌ که‌ ئایا ده‌شێت له‌م دۆخه‌ ناجێگیره‌دا هه‌ڵبژاردن بکرێت یان نا؟

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر خۆشناو ده‌شڵێت هه‌رلایه‌نێکی عه‌ره‌بی سوننه به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنێکی ناڕاسته‌قینه‌دا بکات که‌ پێیان وایه‌ سودمه‌ند ده‌بن لێی و له‌ کۆتایشدا به‌ زیانی کۆمه‌ڵگای سوننه‌ بکه‌وێته‌وه‌ ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی دانیشتوانی ناوچه‌کانی خۆیان ده‌بنه‌وه‌ و به‌مه‌ش ڕه‌وایی سیاسی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:24 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG