که‌متر له هه‌فته‌یه‌کی ماوه که پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان سازبدرێت. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ک ده‌زانرێت به‌شێـکی گرنگی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و له هه‌ر شوێنه و به شێوازی جیاواز کاری بۆ ده‌کرێت.
له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت خه‌ڵـکێـکی زۆر ده‌ڵێن بانگه‌شه‌کان زۆر جار بوونه‌ته مایه‌ی گرژی نێوان لایه‌نه‌کان و مه‌ترسی لێده‌کرێت ئه‌و گرژیانه بکه‌ونه سه‌ر شهقامهکانیشهوه.
بۆ نمونه تاوانبارکردنی یه‌کتری به گه‌نده‌ڵی و کوشـتنکاری و پاشکۆیه‌تی و کۆنه به‌عسێتی، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی نزیکه‌ی ڕۆژانه هه‌واڵی سه‌نگه‌رگواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ڕاده‌گه‌یه‌نرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه ڕوون ده‌بێته‌وه چ پارتێـک کارنامه‌ی باشه. خاڵێـکی دیکه‌ی سه‌رنج ڕاکێش له بانگه‌شه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مسـاڵ ئه‌وه‌ی له ناوچه جێ ناکۆکه‌کانیش حزبه کوردیـیهکان هێنده‌ی سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر ڕکابه‌رایه‌تیکردنی یه‌کتر هێنده ڕه‌خنه‌شیان له لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌بووه.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازانه هه‌ڵه‌بن، ئه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چۆن بکرێت؟ ئایا بانگه‌شه‌کانی کوردسـتان توانیویانه ده‌نگێـکی زیاتر بۆ حزبه‌کان په‌یدابکه‌ن؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
تارا ته‌حسین ئه‌سعه‌دی، کاندیدی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر به‌شاره‌ت زه‌نگه‌نه، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردسـتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
پارێزه‌ر شه‌فیق حاجی خدر، کاندیدی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌شـداربووانی به‌رنامه‌که ڕه‌خنه‌یان هه‌بوو که ماوه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌دراوه‌تێ له به‌رنامه‌که‌دا تێڕوانینه‌کانی خۆیان بگه‌یه‌نن، بڕیارمان دا له به‌رنامه‌کانی کاژمێری سێـیه‌م درێژه به‌و بابه‌ته بده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه:
تاریق سارمه‌می، کاندیدی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
پارێزه‌ر شه‌فیقی حاجی خدر، کاندیدی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.