شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3 ی مانگی پـێنج ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانیـیه که تیایدا خه‌ڵـکی ئاگادارده‌کرێنه‌وه له‌و پـێشێلکاریـیانهی به‌رامبه‌ر مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌کرێن و هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی ئه‌و ڕۆژنامه بوێرانه‌یه که دووچاری کوشتن و زیندانیکردن بوونه‌ته‌وه له پـێناو گه‌یاندنی هه‌واڵ و تێڕوانینه‌کان.
هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش بێ به‌ش نیـیه له‌م بواره و به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان و مافه‌کانی مرۆڤ چه‌ندان ڕۆژنامه‌وان له‌و ڕێگه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه یان زیندان کراون و یاخود به لایه‌نی که‌م ئازاردراون و زیانیان پـێگهیهندراوه.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه زۆر جار کاری ڕۆژنامهگهریـیهکه به شێوه‌یه‌کی دوروست ناکرێت و هاوسه‌نگی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ نمونه هه‌واڵێـک بڵاوده‌کرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بـبن له ڕاستیـیه‌که‌ی یان له ڕوانگه‌یه‌که‌وه ڕووماڵ ده‌کرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته یان ئۆپـۆزسیۆن یانیش بێ لایه‌نه.
سه‌رئه‌نجام گوێگر، بینه‌ر، خوێنه‌ر ناچار ده‌بن سه‌رنج بده‌نه چه‌ندان ده‌زگای ڕاگه‌یاند تاوه‌کو ڕاستیـیهکانیان بۆ ڕوونبـبێتهوه.
لێره‌دا پـرسیارێـک گه‌ڵاڵه ده‌بێت، ئایا ئه‌م شێوازی ڕاگه‌یاندنه کاریگه‌ریـیه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر خه‌ڵـکی نه‌بووه؟ ئایا ئه‌و فشارانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان هه‌تا چه‌ند کاریگه‌ریـیان هه‌بووه؟ ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌تا چه‌ند ڕۆڵی هه‌یه له سه‌رکه‌وتنی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئاوات عه‌لی، سه‌نته‌ری میترۆ.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، ڕۆژنامه‌ی کوردسـتانی نوێ.
ڕێبوار عه‌بدول ڕه‌حمان، که‌ناڵی NRT .
ئه‌میر گۆران، که‌ناڵی KNN.