وه‌زیری ناوخۆی ئوکرانیا ده‌ڵێت 30 سه‌رهه‌ڵداوی سه‌ر به ڕوسیا کوژراون له کاتی هێرشی(دووشه‌ممه)ی له‌شکر بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌کانی دژه-حکومه‌ت له شاری سلۆڤیانسک له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات. سێشه‌ممه، ئارسن ئاواخۆف گوتی له‌و شه‌ڕه‌ته‌قه‌یه‌دا، چوار هێزی حکومه‌ت کوژران‌و 20 که‌سی تریش بریندار بون. دووشه‌ممه، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستی کرده‌وه به‌لانی که‌م 20 سه‌رهه‌ڵداوی سه‌ر به ڕوسیا کوژرابون.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا و له‌ڕۆژی سێشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستان هاتوو چۆی فروکه‌یان بۆ ناو شاری 'دانتسک' و له وێوه بۆده‌ره‌وه ڕاگرت. هێشتا ڕوون نیه بۆچی ئه‌م بڕیاره‌درا و تاکێ به‌رده‌وام ده‌بێت. له کاتێک توندوتیژی له ئوکرانیا له په‌ره‌گرتن دایه، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کیمون به ئاژانسی ده‌نگوباسی فرانس-پرێس-ی گوت ئه‌و خۆی وه‌ک ناوبژیکار پێشنیاز ده‌کات به‌رله‌وه‌ی باره‌که ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌ی لێبکه‌ویته‌وه که له کۆنترۆڵی که‌س دانه‌مێنێت.
20 ساڵ زیاتره، ئوکرانیا قه‌یرانی وه‌های به خۆوه نه‌دیتوه، خه‌ڵکه‌که‌ی ساخ نه‌بونه‌ته‌وه ئاراسته‌ی وڵات به‌رۆ ئه‌وروپاو بڕوات یانیش په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕوسیا باش بکرێنه‌وه.
جودایی خوازانی سه‌ر به ڕوسیا کۆنترۆڵی ژماره‌یه‌ک شاروچکه‌و شاره‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ده‌ده‌ستدایه، داوا ده‌که‌ن مافیان هه‌بێت تا بڕیاربده‌ن ئایا له ئوکرانیا جیاببنه‌وه و ببنه به‌شێک له ڕوسیا؟
له مانگی سێ، ڕێفراندۆمی هاوشێوه له 'کرێما' به‌ڕێوه چوو و بو به هۆی لکا‌ندنه‌وه‌ی به ڕوسیا و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا قووڵتر بۆته‌وه.