یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریکایی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی دهعوهتێـکی نووسراوی له لایه‌ن عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌وه پـێـنه‌گه‌یشـتووه بۆ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ سعودیـیه.
حسێن ئه‌میر عهبدڵڵاهیان که ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران ڕاگه‌یاند، گوتیشی خۆشـحاڵ ده‌بن به سـازکردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ سعودیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که و نه‌هێشتنی هیچ به هه‌ڵه تێگهیشـتنێـک و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی دهعوهتـنامهی بۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ناردووه تاوه‌کو سه‌ردانی ڕیاز بکات، وه هیوای خواست ئێران به‌شـداری بکات له سه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که، نه‌ک لێی بـبێته به‌شێـک له کێشه‌ی ده‌سـتێوه‌ردان.
له لایه‌کی دیکه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه خۆشحاڵی خۆی به‌و ده‌عوه‌تنامه‌یه‌ی سعودیـیه ده‌ربڕی و گوتی هیوادارین وتووێژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته یارمه‌تی بدات له چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندان کێشه‌ی ناوچه‌که، ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگه ئێران کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بێت.