سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما 80 هێزی له‌شکری ئه‌مه‌ریکای له چاد جێگیر کردوون تایارمه‌تی ده‌ربن له دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له 250 کچه قوتابی که مانگی ڕابردوو له ولاتی دراوسێ،نایجیریا، له لایه‌ن میلیتانه ئیسلامییه‌کان ڕفێندران.
چوارشه‌ممه له نامه‌یه‌کدا بۆ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌م هێزانه‌ی له‌شکر " پشتیوانی له کرداره‌کانی زانیاری، چاودێریکردن و فڕۆکه‌ی چاودێری" ده‌که‌ن. ئه‌و گوتیشی هێزه‌که له چاد ده‌مێنیته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌کان و تائه‌و کاته‌ی چیتر پێویستی به مانه‌وه‌یان ناکات.
پێنتاگۆن ده‌ڵێت له ناو ئه‌وانه‌ی جێگیرکراون ده‌ستو په‌یوه‌ندی هێزی ئاسمانیان له‌گه‌ڵه که له ناو چاد کار به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و بێ چه‌ک ده‌که‌ن. کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لێکوڵه‌رانی فیدراڵ یارمه‌تی گه‌ڕانه‌که ده‌ده‌ن.
له 14ی مانگی چوار، میلیتانی بۆکۆحه‌رام که‌چه‌کانیان له قوتابخانه‌یه‌ک له شاروچکه‌ی چیبۆک ڕفاند له شوێنێکی دووره‌ده‌ست له نزیک سنوری نایجیریا له‌گه‌ل کامیرۆن، نایجیر و چاد. تائێستا نازاندرێت ئه‌و کچانه له چه‌شوێنێکن.