Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: سازشکردن بۆ پـێـکهێنانی هه‌ردوو حکومه‌تی نوێی به‌غدا و هه‌ولێر


له‌ ئێسـتادا که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی عێراقیش ئاشـکرابوو، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چ له‌ به‌غدا و چ له‌ هه‌ولێر سـازشبکرێت بۆ گه‌یشـتن به‌ ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان.
له‌ هه‌ردوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمیش هیچ حزب و لایه‌نێـک نه‌یتوانیوه‌ ده‌نگێـکی وه‌ها زۆر به‌ده‌ستبهێنێت که‌ بتوانێت به‌ ته‌نها حکومه‌ت ڕابگه‌یه‌نێت.
له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی مشتومڕی زۆرێـک له‌ لایه‌نه‌کان، ئه‌وه‌یه‌ ئایا نوری مالیکی بۆ جاری سێـیه‌م بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری کاندید بکرێت یان نا؟. پاشـان سووننه‌کان خوازیارن ئیدی که‌سێـکی سووننه‌ی عه‌ره‌ب له‌ پـۆستی سه‌رۆک کۆماردا بێت.
له‌ کوردسـتانیش، به‌و پـێـیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هێزی دووه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی هه‌رێمدا ده‌رکه‌وت، ئێستا هاوکێشه‌که‌ سێ هێزی سه‌ره‌کی تێکه‌وتووه‌ و گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنی ئاڵۆزکردووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ر ده‌بێت له‌ کۆتایـیدا هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ ڕێـکه‌وتن بگه‌ن.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر له‌تیف مسته‌فا، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیستی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق.
please wait

No media source currently available

0:00 0:45:08 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG