Accessibility links

سیروان عه‌بدول: ده‌کرێت له‌ دادگادا بسه‌لمێنرێت ڕاپۆرته‌که‌ی کوردستان تی ڤی هاندانه‌ بۆ توندوتیژی


نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سیروان عه‌بدول
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سیروان عه‌بدول
له‌ پاش کوژرانی (دنیا) ی ته‌مه‌ن پازده‌ ساڵ و هه‌روه‌هاش توندوتیژیه‌کانی تری به‌رامبه‌ر به‌ خانمان ده‌کرێن سه‌رنج سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ڕووماڵکردنه‌کانی میدیا هه‌ن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

سیروان عه‌بدول، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ گشتی باس له‌و جۆره‌ ڕووماڵکردنانه‌ بکرێن ئه‌وا ده‌بینرێت ڕۆژنامه‌وانان به‌ گشتی به‌ شوێن هه‌واڵێکه‌وه‌ن که‌ چاو بدزێت نه‌ک به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگای تیادا بێت یانیش ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی ڕۆژنامه‌وان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چوارهه‌م له‌سه‌ریه‌تی تیایدا ڕه‌چاو بکرێت.

به‌ڕێز عه‌بدوڵ نمونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووماڵکردنی کوشتنی دنیا له‌ پارێزگای دهۆک و ده‌ڵێت له‌ ڕووماڵکردنه‌کاندا زۆر لایه‌ن هه‌ن باس ناکرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م دۆزه‌ له‌ کوێدا چه‌قیوه‌، که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ئاسایش و پۆلیس له‌ کوێدان؟ دادگا چی ده‌ڵێت؟.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌شێت بگوترێت هه‌ندێک له‌و ڕووماڵکردنانه‌ ئاڕاسته‌کراون؟ سیروان عه‌بدول سه‌ره‌تا باس له‌ مانا جیاواه‌کانی ئاڕاسته‌کردن ده‌کات و دواتریش ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتێکی که‌ناڵی ( کورستان تی ڤی) ده‌کات له‌سه‌ر ڕووداوی کوشتنی (دنیا) ی ته‌مه‌ن پازده‌ ساڵ و ده‌ڵێت ئایا ئه‌مه‌ چ کارنامه‌یه‌کی له‌ پشته‌ و ده‌شڵێت داڕشتنی ڕاپۆ‌رته‌که‌ گومانێکی زۆر دروستده‌کات که‌ به‌ڕاستی ڕاپۆرتێکی ئاڕاسته‌کراوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:52 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG