په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌میر گوران له‌میانه‌ی ڕاپۆرتی ڕاسته‌وخۆیدا( 1:20 پاش نیوه‌ڕۆ به‌کاتی واشنتن) له‌سه‌ر دواترین پێشهاته‌کانی شاری موسڵ که چه‌ند ڕۆژێکه که‌وتۆته ژێر کونترۆڵی چه‌کدارانی داعش ده‌ڵێت داعش کارنامه‌ی کاری خۆی له‌موسڵ ڕاگه‌یاندووه و ئه‌نجومه‌نی شاری دامه‌زراندووه و به ڕێگای مزگه‌وته‌کانی شار ، داوایان له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره حکومییه‌کان کردووه که ڕۆژی دووشه‌ممه(16 مانگ) دوامۆڵه‌ته و ده‌بێت هه‌موو که‌سێک ده‌وامی ڕه‌سمی خۆیان بکه‌ن ئه‌گینا به توندترین شێوه سزا ده‌درێن.