Accessibility links

فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت سزای ئه‌مریکا له‌سه‌ر بانکی فه‌ره‌نساوی ره‌وا و هاوسه‌نگ بێت


فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت سزای ئه‌مریکا له‌سه‌ر بانکی فه‌ره‌نساوی ره‌وا و هاوسه‌نگ بێت
وه‌زیری ئابوری فه‌ره‌نسا له‌ کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌کات ره‌وا و هاورێژه‌ بن له‌و کاته‌ی له‌ شیانی سزای بیلونه‌ها دۆلار دژ به‌ گه‌وره‌ترین بانکی فه‌ره‌نسا به‌ هۆێ چالاکیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانێکدا وه‌کو ئێران، سودان و کۆبا بریار ده‌ده‌ن .
ئارناود مۆنتیبۆرگ که‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ته‌لفزیۆنی ب.ف.م BFM دووا ووتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان باڵا ده‌ستیه‌کی نا یه‌کسانی هه‌یه‌ له‌ شه‌ری ئابوری جیهانیدا به‌ هۆێ یاسایه‌کدا له‌ رێگادان به‌ سزادانی ئه‌و کۆمپانیا بێگانانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا چالاکیان هه‌یه‌.
BNP Paribas SA له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی دراو له‌ رێگای ئۆفیسی نیۆیۆرکه‌وه‌ بۆ که‌سانێک له‌ ئێران، سودان و کۆبا له‌ پێشێلی له‌ سزا بازرگانیه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرووه‌کاندا.
مۆنتیبۆرگ نایه‌وێت له‌ باره‌ی راپۆرتێکی وال ستریت ژورناڵ که‌ BNP و دادوه‌رانی گشتی وڵاته‌ یه‌کرتووه‌کان له‌ سه‌ر سه‌ودایه‌کی 8 – 9 بیلیۆن دۆلاری رێک که‌وتوون لێدوان بدات.
به‌شه‌کانی BNP له‌ بازاره‌کانی ئاڵۆگۆری بازرگانی پاریس هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
XS
SM
MD
LG