وه‌زیری ڕۆشنبیری ئێران عه‌لی جه‌نه‌تی له ڕاگه‌یاندنێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و داڕمانی ئه‌خلاقی ده‌ڕوات.
کۆمه‌ڵناس دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رکا ده‌ڵێت عه‌لی جه‌نه‌تی به‌م لێدوانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه که فشاریان بۆ بردووه کۆت‌و به‌ندی زیاتر بخرێته سه‌ر جلوبه‌رگی ژنان، و جه‌نه‌تیش ده‌ڵێت پێی وایه کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا کێشه‌ی جل‌و به‌رگی ژنان نییه.
دکتۆر ته‌وه‌کولی باس له زیاد بوونی ڕێژه‌ی له‌شفرۆشی له ئێران ده‌کات و پێی وایه ئه‌و دیارده‌یه له کوردستانی ئێرانیشدا هه‌یه به‌ڵام که‌متره.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی.