هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: ده‌بێ کوردی رۆژهه‌ڵات گۆمه‌که بشله‌قێنن تا ئێران به خۆیه‌وه سه‌ر گه‌رم بێت تا هه‌رێمی کوردستان
گه‌رچه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی تر راشکاوانه باس له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، به‌ڵام لێکدانه‌وه و شێکردنه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و داخوازی و بانگه‌شانه.
هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ بانگه‌شه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم جیاوازه له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌کانی پێشووتر ده‌لێت" منیش له‌سه‌ر ئه‌و براویهدام که ئه‌م جاره هه‌موو قسه‌کان، هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کان وه هه‌موو بانگه‌وازه‌کان زۆر جیاوازترن وه پێم وایه دووای ئه‌و سه‌ردانه دوور و درێژه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی و بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کردی و دووای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وێ، له هه‌ندێک وڵات و له هه‌ندێ شوێن و له هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به رێکه‌وتنێک گه‌یشتوون وه یاخود سه‌باره‌ت به کێشه‌ی جیابۆنهوهی کورد له عێراق هێماکان ئه‌م جاره وه‌کو جاره‌کانی دیکه نییه وه وڵاته‌کان گهێشتوونهته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی عێراق ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ی که تا ئێستا بوه بتوانێت به‌رده‌وام بێت. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت قۆناغی رفراندۆم و قۆناغی دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆ نووسین و قۆناغی جیابونه‌وه‌ی باشوری کوردستان له هه‌موو کاتێک نزدیک‌تر و له هه‌موو کاتێکی تر شیانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه، نه‌بوونی ئه‌و پارسه‌نگیه،نه‌بوونی هاو هێز و هاو کێشه‌کان له نێو خودی کوردان‌دا هه‌ندێ دووای ده‌خات".