پاش ڕووداوه‌کانی شه‌نگال و هێرشی هێزه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کورده ئێزیدییه‌کان سه‌دان هه‌زار که‌س ئاواره بوون. به‌شێکیان ڕوویان له چیاکانی شه‌نگال کردووه‌و ئێستا له ڕه‌وشێکی زۆر خراپدان. به‌شێکی تریشیان له کۆمه‌ڵگاکانی خانکێ و شاریان. ڕۆژنامه‌نوس کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتک به مه‌به‌ستی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کان و له نزیکه‌وه بینینی ئاواره‌کان سه‌ردانی کۆمه‌ڵگاکانی خانکێ و شاریای کردووه.
کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتک له میانه‌ی وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له ڕه‌وشی ئاواره‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت خێزانه‌کان له یهکدابڕاون هه‌ر یه‌که‌و که‌وتونه‌ته شوێنێکه‌وه ڕه‌وشی خه‌ڵکه‌که‌ش زۆر خراپ و ناله‌باره.
ده‌قی وتووێژه‌که.