سەرۆک ئۆباما دەڵێت ئەمەریکا "تووشی" شەرێکی دیکە لە عێڕاق دا نابێت چونکە "هیچ چارەسەرێکی لەشکری ئه‌مه‌ریکا بۆ قەیرانەکانی گەورەتری عێراق لە گۆڕێ دا نیە."
سەرۆک ئۆباما لە وتاری حەوتوانەی شەمە دا گوتی کە ئەو ڕێگای بە دوو کردار لە عێراق دا: یەکیان بۆ پارێزگاری کردنی ئەمەریکێکان لە عێڕاق و ئەوی تریان بۆ دابین کردنی یارمەتی مرۆڤایەتی بۆ ئەو مەدەنیانەی عێڕاق کە لە کێوەکان بە هۆێ تێروریستان گیریان خواردووە.
سەرۆک ئۆباما کوتی ئه‌مه‌ریکا "ناتوانێت و ناش بێت" هەر کاتێک قەیرانێک لە جیهان دا هەیە خۆی تێکەڵی نێو قەیرانەکە بکات. بەڵام، سەرۆک ئۆباما کوتی کاتێک دۆخێک وەک ئەوەی لە سەر شاخ له گۆڕێدایه، کە خەڵکێکی بێ ئەژماری بێ تاوان تووشی قڕکردنن، ئەمەریکا ناتوانێت ڕووی وەربگێڕێت."
سەرۆک ئۆباما گوتی خەڵکی سەر شاخ لە عێراق دەزانن کە ئەمەریکا لە خەمی ئەوان دایە و خوازیارە لە سەرەروەری و ئازادی کە هی هەموو خەڵکه پشتیوانی بکات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هێرشه‌کانی ئاسمانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا سهرکهوتواونه چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی له‌شکری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شامی له ناوبردوه که ده‌کرا داعش له دژی شاری هه‌ولێر به کاری هێنابا.
له ده‌مێکدا ڕۆژی شه‌مه له کۆشکی سپی ده‌دوا، سه‌رۆک ئۆباما کوتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درێژه به ناردنی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی بۆ که‌مینه‌ی چهوسێندراوی ئاینی ده‌ده‌ن که له شاخی شنگال گیریان خواردووه و کوتی پلان به ڕێگاوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی "ڕێگایه‌کی سڵامه‌ت" بۆ ناردنی شتوومه‌کی مرۆڤایه‌تی پێک بێنن.
به‌ڕێز ئۆباما کوتی ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه په‌سندیان کردوه که له دابین کردنی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا تێکه‌ڵ به ئه‌مه‌ریکا بن.
سه‌رۆک نه‌یه‌ویست بڵێت مه‌زه‌نده‌ی بکات که تا چ ڕاده‌یه‌ک کرداره‌کانی له‌شکری له ده‌وری عێڕاق درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌ڵام، ئه‌و کوتیشی، گرفتی له ئارادای له لایه‌ن گرووپی ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام له ماوه‌ی چه‌ندین حه‌وتووان دا چاره‌سه‌ر نابێت و کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێ.